|
هادی
محه‌مه‌دی
Hadi_m1974@yahoo.com
پۆستمۆدێرنیزم چییه؟ له چ دۆخێكی مێژوویی
كۆمه‌ڵایه‌تی دا سه‌ریهه‌ڵداوه؟ هۆی چییه كه تا
راده‌یه‌كی زۆر په‌ره‌یسه‌ندووه؟
بێگومان به‌شێك له نووسه‌ران، خوێندكاران و
رۆشنبیرانی كوردستان لایه‌نگری نووسه‌رانی
پۆست‌مۆدێرن و ئه‌ندێشه‌ی پۆستمۆدێرنیستین، به‌ڵام
ئه‌م رێبازه باش ناناسن یان به درووستی لێ
تێنه‌گه‌یشتوون و نه‌یانتوانیوه پێوه‌ندی فه‌لسه‌فی
و ستراتژیكی كۆمه‌ڵی كوردستان و بیری
پۆستمۆدێرنیستی شرۆڤه بكه‌ن.
كتێبی بنه‌ماكانی پۆستمۆدێرنیزم، كه دۆخی مێژوویی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی
بیری پۆست مۆدێرن راڤه دهكاو هه‌روه‌ها نادروستی
ئه‌م رێبازه به فاكت و به‌ڵگه‌ی زانستی
ده‌سه‌لمێنێ، ده‌توانێ بۆ خوێنه‌رانی كورد زۆر
سودمه‌ند بێت و ناوه‌رۆك و بنه‌ماكانی ئه‌م
ئه‌ندێشه‌یه به‌شێوه‌ی كونكرێت و هه‌مه‌لایه‌نه
بناسێنی.
گه‌ڵاڵه‌ی
نووسینی ئه‌م كتێبه به رووداوێكی سه‌یر ده‌ستی
پێكرد:
به‌هاری 1996 گۆڤاری ئه‌مریكیSocial
text
كه له بواری تۆژینه‌وه‌ی كولتوری دا رێز
و پرستیژی فراوانی هه‌یه، وتارێكی به‌ناوی
"به‌زاندنی سنوره‌كان: به‌ره‌و هێرمنوتێكێ كه
گرانی كوانتۆمی ده‌گۆڕێ"
بڵاوكرده‌وه. ئالێن سوكال، نووسه‌ری
وتاره‌كه، به هێنانه‌وه‌ی زۆرێك له وته‌كانی
بیرمه‌ندانی به‌ناوبانگی فه‌رانسی و ئه‌مریكی،
روانگه‌ی خۆی سه‌لماندبوو. وتاره‌كه یه‌كێ له
ڕه‌وته توندڕه‌وه‌كانی رێژه‌گه‌رایی مه‌عریفی
به‌ڕۆشنی راده‌گه‌یه‌نێ، یانی پاش گاڵته كردن به‌م
"برۆا" كۆنه كه "دنیایه‌كی ده‌ره‌كی هه‌یه كه
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له هه‌ر مرۆڤێك و له‌ڕاستیدا
له تێكڕای مرۆڤه‌كان سه‌ربه‌خۆیه"، لێبڕاوانه
راده‌گه‌یه‌نێ كه "فاكتی مادی، وه‌ك فاكتی
كۆمه‌ڵایه‌تی، فاكتێكی زمانییه." وتاره‌كه، به
چه‌ند قه‌ڵه‌مبازێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌سه‌ر لۆژیكدا
به‌م ئاكامه ده‌گات كه "ژماره‌ی
p
له ئه‌ندازه (هندسه)ی ئوقلیدۆس دا و ژماره‌ی
G
(بۆ گرانی زه‌مین) له تیۆری نیۆتۆن دا، كه پێشتر
نه‌گۆڕ و جیهانداگر بوون، ده‌ور و مێژوویان
به‌سه‌رچووه و هه‌ر چاودێرێك سه‌نته‌ری خۆی
ئه‌دۆڕێنێ، یانی له‌هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندییه‌كی
مه‌عریفی له‌گه‌ڵ خاڵێكی شوێن- كاتی كه ئیتر
ته‌نیا به ئه‌ندازه پێناسه ناكرێت، جیا
ده‌بێته‌وه." پاشماوه‌ی بابه‌ته‌كه‌ش هه‌ر شتی له‌م
چه‌شنه‌یه...
نه‌ختێ دواتر، سوكال رایگه‌یاند كه وتاره‌كه‌ی ئه‌و
وتارێكی هه‌جوی بووه. مه‌به‌ستی سوكال ئه‌وه بوو
كه به ته‌نز و ته‌شه‌ر، نه‌ریتی باوی
به‌كارهێنانی نادروستی زاراوه زانستییه‌كان، كه
به‌پێی فاكتی سروشتی، راسته‌وخۆ بۆچوونی
كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ده‌سه‌لمێنن، له‌قاو بدات.
به‌گشتی ئامانجی ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی رێژه‌گه‌رایی
پۆست‌مودێڕن بووــ ره‌وتێك كه هه‌قیقه‌ت به
كۆنتراكتی په‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانێ.
ته‌نزی سوكال له ناوه‌نده روناكبیرییه‌كانی
سه‌رتاسه‌ری جیهان دا شه‌پولێك بانگ و هه‌رای
وه‌ڕێخست.
سوكال مه‌به‌ستی خۆی له نووسینی وتاره‌كه‌ی ئاوا
راڤه ده‌كات:
"ماوه‌یه‌كه له دابه‌زینی پێوه‌ره فكرییه‌كانی
زانستی ئینسانی له هه‌ندێ له زانكۆكانی
ئه‌مریكادا دڵگرانم. به‌ڵام من فیزیكزانم و ره‌نگه
هه‌ڵه‌یه‌ك له كاری مندایه كه ناتوانم له مانای
Jouissance
یان
Differance
تێبگه‌م. كه‌وابوو بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پێوه‌ره
فكرییه‌كانی زاڵ، ده‌ستم دایه ئه‌زموونێك تا بزانم
ئایا گۆڤارێكی پێشه‌نگی توێژینه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی، كه كه‌سانێكی به‌ناوبانگی وه‌ك
فردریك جیمسون و ئه‌ندرۆ راس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
نووسه‌رانین، ئه‌گه‌ر وتارێك كه هه‌ڵگری ناوه‌رۆكی
بێ‌مانایه، به‌ڵام به‌ڕواڵه‌ت دڵنشینه و پێشفه‌رزی
ئایدیۆلۆژیكی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و گۆڤاره ستایش
ده‌كا، چاپ ده‌كا یان نا؟"
سوكال، به وته‌ی خۆی، له یه‌كه‌م په‌راگرافی
"به‌زاندنی سنووره‌كان" دا گاڵته به‌م بیره دوگمه
ده‌كات كه "دنیایه‌كی ده‌ره‌كی هه‌یه كه
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و له هه‌ر مرۆڤێك و
له‌ڕاستیدا له هه‌موو مرۆڤه‌كان سه‌ربه‌خۆیه" و، له
په‌راگرافی دووهه‌مدا فاكتی فیزیكی به فاكتێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی و زمانی ده‌زانێ.
ئه‌گه‌ر سوكال تیۆری فاكتی فیزیكی به فاكتێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی، یان زمانی ده‌زانی، سروشتی بوو،
به‌ڵام كاتێ كه خودی فاكت (واقعیه‌ت) به فاكتێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی و زمانی ده‌زانێ، خوێنه‌ری ناپسپۆر،
به‌ڵام وردبین، ده‌بێ له جدی بوونی وتاره‌كه
دڕدۆنگ بێت. ئه‌ڵبه‌ت به‌مجۆره ئه‌م وتاره چه‌ند
بابه‌تێك ده‌ورووژێنێ كه به‌ڕواڵه‌ت له‌گه‌ڵ
ئه‌ندێشه‌ی ئدیتوره‌كانی ئه‌و گۆڤاره سازگاره.
به ئاشكرابوونی وتاره‌كه‌ی سوكال، ئدیتۆره‌كانی
گۆڤاری ده‌قی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست ده‌كه‌ن به
پاساودان، داكۆكیكردن و لێكدانه‌وه‌ی روداوه‌كه و،
مشت‌ومڕێكی جدی له‌نێوان رۆشنبیراندا هه‌ڵده‌گیرسێ.
له‌وانه ئه‌ندرۆ راس، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی گۆڤاره‌كه، نووسی كه ئدیتۆره‌كان پێیان
وابوو كه ئاراسته‌ی وتاره‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بووه
كه فیزیكی كوانتۆمی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی
پۆستمودێرن سازگاره. به‌ڵام سوكال چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی
به‌ئه‌نقه‌ستی له وتاره‌كه‌ی خۆیدا گونجاند تا
لاوازی فكری و سیاسی گۆڤاره‌كه و
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاشكرا بكات. راس دواتر ده‌ڵێت
نه‌ختێك نائاگایی زانستی و تۆزی كه‌مهۆشی له‌گه‌ڵ
شوور و شه‌وقی زۆر بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێكی
فه‌رزی سیاسی یه‌كیان گرت و جۆرێك كوێری خێرایان
بۆ ئێمه هێنا. ئایا ئه‌م لاوازییه نیشانه‌ی لاوازی
گه‌وره‌تر له بڕواكانی ئێمه دایه، یان له بزاڤێك
دایه كه ئێمه به‌شێك له‌وین؟
جه‌ی روزێن له لێكدانه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی سوكال و
روانگه‌ی ئدیتۆره‌كان دا بۆچوونێكی دروستی هه‌یه:
ئه‌گه‌ر ئدیتۆره‌كان بیانگوتبا "ئه‌رێ هه‌ڵه‌مان
كردووه و پاشان به‌وردی و به شه‌فافی ئه‌و
شته‌یان راڤه كردبا كه ببوه هۆی قه‌بووڵكردنی
وتاره‌كه، ده‌یانتوانی به خوێنه‌ر پیشان بده‌ن كه
چه‌پی ئاكادمیكی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به خۆی
روانگه‌یه‌كی دروستی هه‌یه و كاتێ پرسی ره‌خنه
گرتن له دام و ده‌زگاكان دێته ئاراوه بلیمه‌ته.
"ده‌قی كۆمه‌ڵایه‌تی" بنكه‌یه‌كی چه‌پی
ئاكادمیكه. ده‌بوو پاش ئه‌م
رووداوه هه‌موو ئێسك و پرووسكی په‌یكه‌ری
خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و سه‌رله‌نوێ دایبڕێژێته‌وه
و به‌مجۆره هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه‌ی له كاتی
قه‌بووڵكردنی وتاره‌كه‌دا به‌كاری هێنابوو، روون
بكاته‌وه و... دوایی له خۆی بپرسێ پێوه‌ره‌كانی
ئێمه چین؟
كه‌وابوو ده‌كرێ هه‌ڵوێستی ئه‌وان به‌مجۆره باس
بكه‌ین:
1- له‌و شتانه‌ی كه بڵاویان ده‌كرده‌وه
تێنه‌ده‌گه‌یشتن (برۆس رابینز ئه‌مه به"بێ‌ئاگایی
له زانست"دا پێناسه دهكاو دانی پیاده‌نێ كه
"له بابه‌تی فیزیكی نێو ئه‌و وتاره تینه‌ده‌گه‌یشت
و بۆ ئه‌و وه‌ك رێزمانی بزماری وابوو". ئه‌ڵبه‌ت
هه‌موو كه‌س له ئاست زمانی ئاڵۆز و گاڵته‌جاڕی
به‌ئه‌نقه‌ستی سوكال وه‌ها حاڵه‌تێكی هه‌یه).
2- بۆ ئه‌وان ئه‌و بابه‌تانه كه چاپیان ده‌كرد هیچ
بایه‌خێكی نه‌بوو (برۆس رابینز و ئه‌ندرۆ راس له
ڕاڤه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی خۆیاندا نووسیان " له
سه‌ره‌تاوه ده‌مانزانی له وتاری سوكال دا فێڵێك
هه‌یه... روداوه‌كانی ئه‌و له وڵاتی پۆستمۆدێرندا
بابه‌تی ئێمه نه‌بوو.")
3- به‌ڵام به چه‌ندین هۆی سیاسی وتاره‌كه‌یان
بڵاوكرده‌وه (رابینز له"شه‌وقی فراوان بۆ
دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێكی فه‌رزی سیاسی" قسه‌ی
كرد و نووسی "پێمان وابوو روانگه‌ی وتاره‌كه
به‌م ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوا كه فیزیكی كوانتۆمی
له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی پۆست‌مۆدێرن سازگاره". خاڵێك:
هه‌ر شتێ له‌گه‌ڵ روانگه‌ی ئدیتۆره‌كان "سازگار" بێت
باشه. ئایا ده‌كرێ قسه‌كه‌ی سوكال له مه شه‌فافتر
بڵێین؟).
4- له‌ئاست نووسه‌ری وتاره‌كه و روانگه‌ی
فریوده‌رانه‌ی سازان (دیسان رابینز و راس
ده‌نووسن"خۆ هه‌موو رۆژێك وتارێكی فه‌لسه‌فی چڕ‌وپڕ
له فیزیكزانێكی پسپۆر به ده‌سمان ناگات. ئێمه‌ش كه
نووسه‌ری وتاره‌كه و بواری كاره‌كه‌ی ئه‌ومان
نه‌ده‌ناسی، سه‌رئه‌نجام، پێمان وابوو ئه‌م وتاره
هه‌وڵێكی جدی زانستڤانێكی پسپۆڕه كه تێده‌كۆشێ
له بواره‌كه‌ی خۆیدا دروستی فه‌لسه‌فه‌ی
پۆست‌مۆدێرن بسه‌لمێنێ." وه‌ك ده‌بینین له‌سه‌ر
"جدی" بوونی هه‌وڵی نووسه‌ر جه‌ختیان كردووه، نه
له‌سه‌ر دروستی و شه‌فاف بوونی وتاره‌كه).
5- له هه‌وڵی خۆیان بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی
كه ده‌یانویست بڵاوی بكه‌نه‌وه چاوپۆشیان ده‌كرد،
چونكه نووسه‌رێك كه له‌ئاست ئه‌ودا سازان خۆڕاگری
ده‌كرد. ئدیتۆره‌كانیش زیاتر سازان. (رابینز و راس
نووسیان "پاش ئه‌وه‌ی كه به وتاره‌كه دڵخۆش بووین
به‌شێوه‌ی ناڕه‌سمی داوامان له نووسه‌ر كرد كه
وتاره‌كه‌ی خۆی كورت بكاته‌وه. پێمان گوت 1)
هه‌ندێ له مه‌زنده فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆی
بسڕێته‌وه و 2) په‌راوێزه‌كانی خۆی كه‌متر
بكاته‌وه. به‌ڵام سوكال ملی نه‌ده‌دا." ئیتر
ئدیتوره‌كان ته‌سلیم بوون و وتاره‌كه‌یان
بڵاوكرده‌وه
سوكال و برك مۆنت مه‌به‌ستی خۆیان له نووسینی ئه‌م
كتێبه ئاوا راڤه ده‌كه‌ن:
"رۆشنه كه ئێمه ئه‌م كتێبه‌مان بۆ ده‌ستنیشانكردنی
چه‌ند به‌كارهێنانێكی نادروستی لێكجیاواز
نه‌نووسیوه. ئێمه چه‌ن ئامانجێكی گه‌وره‌ترمان
هه‌یه، نه ئه‌و ئامانجانه‌ی كه به ئێمه‌وه
ده‌یبه‌ستنه‌وه. بابه‌ته‌كانی ئه‌م كتێبه بریتین
له روونكردنه‌وه و نرخاندنی ئه‌فسوناویكردنی
بابه‌ته‌كان، زمانی قورس و به‌ئه‌نقه‌ست،
ئه‌ندێشه‌ی ئاڵۆز و به‌كارهێنانی نادروستی چه‌مكه
زانستییه‌كان له فه‌لسه‌فه و زانستی ئینسانی دا.
ئه‌و ده‌قانه‌ی كه به نموونه ده‌یهێنینه‌وه
(ره‌نگه مشتێك بێ له خه‌روار)، یان دوندی كێوی
شه‌خته بێت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م كێوی شه‌خته‌یه
وه‌ك كۆمه‌ڵێك به‌كارهێنانی رۆشنبیرانه پێناسه
بكه‌ین، نه گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی.
"بارودۆخێك كه ئه‌م كتێبه‌ی ئێمه له فه‌رانسا
له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو بوو، له‌گه‌ڵ دۆخێ دنیای
ئینگلیزی زمان ته‌واو جیاواز بوو. له كاتێكدا ئه‌و
نوسه‌رانه‌ی ئێمه ره‌خنه‌مان لێگرتبوون له سیستمی
خوێندنی باڵای فه‌رانسادا زۆر بره‌ویان هه‌یه و
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندن و له‌نێو رۆشنبیراندا زۆر
لایه‌نگریان هه‌یه. هاوكات له ئه‌مریكا ئه‌م
كه‌سانه كه‌مینه‌یه‌كن،... هه‌م له ڕوانگه‌ی
خۆیانه‌وه هه‌م له ڕوانگه‌ی دژبه‌ره‌كانیانه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م كتێبه‌ی ئێمه له دژی توندڕه‌وی
سیاسی نییه، له دژی سه‌رلێشێواوی فكرییه.
ئامانجی ئێمه ره‌خنه‌گرتن له چه‌پ نییه، به‌ڵكوو
داكۆكی كردنه له چه‌پ له‌ئاست به‌شی سه‌رلێشێواوی
چه‌پ دا. مایكل ئالبرت له وتارێك له گۆڤاری
Zدا
پوخته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی هێناوه: "له‌جیاتی
دژایه‌تی له‌ئاست نایه‌كسانی و سته‌مكاری، كه
چه‌پگه‌رایانه‌یه، به هه‌ڵه له‌ئاست ئه‌قڵ و زانست
دژایه‌تی ده‌كه‌ن، كه بێهوده و وڕێنه‌یه و، هیچ
شتێكی واقعی، ستراتیژیك،
ئینسانی و ئه‌قڵانی لێناكه‌وێته‌وه".
"ئامانجی ئه‌م كتێبه یارمه‌تیدان به نرخاندنی
"رۆحی سه‌رده‌م"ێكی به‌ڕاستی ئاڵۆزه كه ئه‌ومان
به"پۆستمودێرنیزم" ناودێر كردووه. بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه ناكه‌ین كه به‌گشتی هه‌موو ئه‌ندێشه‌ی
پۆستمودیرنمان لێكداوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێ
سه‌رنجی خوێنه‌ر به‌ره‌و بابه‌تێك راكێشین كه
له‌ئاست بابه‌ته‌كانی دیكه زۆر به كه‌می ناسراوه-
یانی به‌كاربردنی نادروستی ئه‌و چه‌مك و
زاراوانه‌ی كه له فیزیك و ماتماتیك وه‌رگیراون.
جگه له مه‌ش، ویستومانه هه‌ندێ ئاڵۆزی فكری كه
له‌نێو ده‌قی پۆستمۆدیرنیستی دا دوپات بۆته‌وه و
له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه و زانستی سروشتی پێوه‌ندی
هه‌یه، لێكبده‌ینه‌وه.
هه‌ندێ له نووسه‌رانی پۆست‌مۆدێرن ئه‌وه‌نده به
دڵنیایه‌وه قسه ده‌كه‌ن، كه له توانای زانستی
ئه‌وان به‌ده‌ره: لاكان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات
كه له"نوێترین ده‌سكه‌وته‌كانی تۆپۆلۆژی به‌هره
ده‌بات" یان لاتور ده‌پرسێ كه ئایا شتێكی به
ئاینشتاین فێركردووه یان نا. ئه‌مانه، ره‌نگه به
خه‌یاڵ پێیان وایه كه ده‌توانن له پرستیژی
زانستی سروشتی سوود وه‌رگرن تا ره‌نگ و رواڵه‌ت و
تۆكمه‌یی به گوتاری خۆیان ببه‌خشن. به راشكاویش
له‌وه دڵنیان كه هیچ كه‌س له به‌كارهێنانی
نادروستی چه‌مكه زانستییه‌كان له گوتاری ئه‌واندا
تێناگات. هیچ كه‌س هاوار ناكات پاشا رووته.
ئامانجی ئێمه رێك ئه‌مه‌یه كه بڵێین پاتشا رووته
(و هه‌ر وه‌ها شابانوش). به‌ڵام با روشن بڵێین كه
دژایه‌تی فه‌لسه‌فه یان زانستی ئینسانی و
كۆمه‌ڵایه‌تی ناكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه وا هه‌ست
ده‌كه‌ین كه ئه‌م بوارانه زۆر گرنگن و ده‌مانه‌وێ
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م بوارانه‌دا كار ده‌كه‌ن
(به‌تایبه‌ت خوێندكاران) له چه‌ندین نمونه‌ی
ئاشكرای فێڵكردن له‌م بوارانه‌دا وشیار بكه‌ینه‌وه.
به‌تایبه‌ت ده‌مانه‌وێ پێكهاته‌ی ناوبانگێك
تێكبشكێنین كه هه‌ندێ له ده‌قه‌كان به‌ده‌ستیان
هێناوه و دژواری رواڵه‌تیان، وه‌ك هێمای قووڵی و
تۆكمه‌یی، وه‌رگرتووه. له زۆر شوێندا پیشانمان
داوه كه ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كان ئاڵۆز ده‌رده‌كه‌ون، هۆی
ئه‌وه‌یه‌وه كه هیچ مانایه‌كیان نییه."
له‌م كتێبه‌دا سوكال له‌گه‌ڵ ژان برك مونت،
فیزیكزانی بلژیكی، كۆمه‌ڵێك ده‌ق راڤه ده‌كه‌ن تا
پیشان بده‌ن كه ژاك لاكان، ژولیا كریستڤا، لۆس
ئایریگره، برونولاتۆر، ژان بودریار، ژیل دلوز، فلیكس
گواته‌ری و پۆل ڤیریلیۆ به چ شێوه‌یه‌ك له فیزیك و
ماتماتیك سود وه‌رده‌گرن تا زمان و گوتاری خۆیان
به‌شێوه‌ی قورس و ره‌مزاوی ئاراسته‌بكه‌ن.
له كۆتایی دا پێویسته ئاماژه به خاڵێك بكه‌ین:
ئه‌گه‌ر زمانی وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه قورس و
ئاڵۆزه، بێگومان خه‌تای وه‌رگێڕ نییه و ده‌قی
سه‌رچاوه‌كه چه‌ند قات قورستره، هه‌روه‌ها ئاڵۆز
بوون یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بیری
پۆستمۆدێرنه.
ئه‌م كتێبه له دووتۆی 300 لاپه‌ڕه‌دا و له لایه‌ن
مه‌كته‌بی رێكخراوه دێموكراتییه‌كانه‌وه چاپكراوه.
|