|
نووسینی: ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
به‌حری غه‌زه‌لم پڕ
له دوڕ و گه‌وه‌ه‌ره ئه‌مما
غه‌وواسی ده‌وێ یه‌عنی به ته‌عمیقی بزانه
به رای زۆر له زانایان كۆمه‌ڵ خاوه‌نی شوێنێكی
تایبه‌ته كه ره‌نگ و روو و تایبه‌تمه‌ندی دیاری
كراوی هه‌یه. هێندێكیش ئه‌ڵێن كۆمه‌ڵ بریتیه له
خه‌ڵكێ كه له شوێنێ نیشته‌جێن و پێوه‌ندی راسته و
خۆیان له گه‌ڵ یه‌کدا هه‌یه. كاك سواره‌ی ئیلخانی
زاده له‌م باره‌وه ئه‌ڵێ: «كۆمه‌ڵ به لای منه‌وه
به‌و كه‌مایه‌تیه ناڵێن كه سوودێكیان هه‌یه جیا له
سوودی گشتی و هونه‌رێكیان هه‌یه به پێچه‌وانه‌ی
هونه‌ری كۆمه‌ڵ. چینی پێكهێنه‌ر واته ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه زۆربه‌ن و هه‌میشه روویان له ژیانی مرۆڤایه‌تیه
و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله و پایه‌ی ژیانی ئینسانی، به
لێكدانه‌وه‌ی من كۆمه‌ڵ به‌وان ده‌گوترێ». كۆمه‌ڵی
ئێمه‌ش شان به شانی كۆمه‌ڵانی تری ئه‌م جیهانه پان و
به‌رینه هه‌وراز و نشێوی ژیانی بڕیوه و روو به
لووتكه‌ی ئامانج ئاژواوه. ساردی و گه‌رمی رۆژگاری
چێشتووه و پله و پایه ی ئینسانی خۆی پاراستووه و
بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئازایانه هه‌وڵی داوه. له
بناری شاخ و داوێنی سه‌وز و دیمه‌نه دڵڕفێنه‌كانی
ئه‌م خاكه پیرۆزه‌دا، هه‌وای سازگاری ئه‌م
به‌هه‌شته به‌رینه زۆر زانای ناوداری به به‌هره‌ی
پێگه‌یاندووه كه بۆ كۆمه‌ڵ ساتێ هه‌دادانیان
نه‌بووه و شه‌یدای پله‌ی به‌رزی مرۆڤایه‌تی بوون كه
مێژووی كورد هه‌تا هه‌تایه سه‌ری رێزیان بۆ
دائه‌نه‌وێنێ. گوڵی سه‌د ته‌رزی ئه‌م وڵاته شاخاویه
كه له ناسكی و پاكیدا ته‌نیا ده‌توانین به خۆیانیان
بشوبه‌ێنین له دڵی بێ خه‌وشی ئه‌م گه‌له مه‌زنه‌دا
وه‌ها كارتێكردنێكی بووه كه شاسواری وه ك
حه‌زره‌تی نالی له توێی گوڵرازی هه‌رمانی خۆی و
نه‌ته‌وه سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی حه‌شار داوه و تا تاقه
گوڵێك له‌م وڵاته بڕوێ رازی مانمان هه‌ر زیندووه. وێ
ناچێ بۆ كه‌س گومان بێ كه نالی بلیمه‌تی سه‌رده‌می
خۆیه‌تی. ده‌سه‌ڵات به سه‌ر چه‌ند زمانی زیندووی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا و لێزانی له بواری سه‌نعه‌تی
شێعری سه‌رده‌مدا و مۆم بوونی وشه له ده‌ستی ئه‌م
شاعیره هه‌ست ناسكه و هه‌روه‌ها دژ به خورافات بوون
له ژیانیدا، خاڵ گه‌لێكی هێنده به‌رچاون كه بۆ
ناسینی ئه‌م زاته پیرۆزه حه‌وجێ به په‌سند و
پێداهه‌ڵگوتن ناكا. كاتێ ورد ده‌ڕوانینه شێعره‌كانی،
بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه ئه‌م شاعیره مه‌زنه له
زانستگه‌لی وه‌ك: ئایین ناسی، ده‌روونناسی، كۆمه‌ڵناسی
و مرۆڤ ناسی خاوه‌ن به‌هره بووه . هه‌ڵبه‌ت كاتێ
به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گه ین كه له چاو سه‌رده‌می خۆی
به‌راوردی شێعری بكه‌ین. لێكدانه‌وه‌ی هه‌ركام له
به‌هره‌كانی ئه‌م شاعیره كارێكی زۆری ده‌وێ و هه‌ر
بۆیه ته‌نیا به شیكردنه‌وه‌ی بیری كۆمه‌ڵایه‌تی نالی
واز دێنین. دڵی نالی مه‌ئوای غه‌می كۆمه‌ڵه.
ناته‌واوی كاری گه‌ل كاری كردۆته سه‌ر هه‌ستی. به
شێعری هه‌ست بزوێن و ته‌ڕ و پاراو ویستوویه‌تی هه‌ستی
كۆمه‌ڵ بهه‌ژێنێ و له به لاڕێدا چوون دووریان
خاته‌وه. خۆی به به‌رپرس زانیوه و به چاوی وردبینی
زۆر ناته‌بایی و ناته‌واوی هاتۆته پێش چاو و له
هه‌مان كاتیش‌دا له نزمی ئاستی زانیاری گه‌ل
گه‌یشتووه و به دڵ داخی چێشتووه و تا توانیویه‌تی
له‌م بواره‌دا ه‌هه‌وڵی داوه تا ئاسه‌واری نه‌زانی و
خورافات له پێش چاوی گه‌ل نه‌هێڵێ و ته‌وێڵی كۆمه‌ڵ
له‌و ژه‌نگه پاك كاته‌وه. نالی پێی وا بووه تاكه
كه‌س ده‌توانێ شوێندانانی له سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌بێ.
ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دانانی به ڕه‌وا نه‌زانیوه و
خۆ دوورخستنه‌وه له كار و باری گه‌لی به كارێكی باش
نه‌زانیوه، هه‌ر وه‌كوو ده‌ڵێ:
له سایه‌ی شه‌خسێكی هیمه‌ت بڵند ئاسووده‌یه شارێ
به‌ڵی خیتته‌ی سوله‌یمانی ســــــه‌وادی زیللی
كودروونه
هه‌ر بۆیه قۆڵی هیمه تی لێ هه‌ڵماڵیوه و بۆ روون
كردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر هاتۆته مه‌یدان. پێی وابووه
كه ده‌بێ سه‌ری قه‌ڵغانی تیری قه‌زا بێ و ببێته
سه‌ركرده‌ی یاران و ده‌گژ سوپای غه‌م را پچێ.
نه‌وعه ئینسانێ هه‌یه غه‌م قووتی یه
من غه‌می خۆم و غه‌می عاله‌م ده‌خۆم
نالی له كۆمه‌ڵی ده‌وێ كه بۆ پێشكه‌وتن ده‌بێ كوڕی
ره‌نج و تێكۆشان بن. له خه‌ودامان ده‌بێته هۆی دوا
كه‌وتنی كاروانی ژین. تا له خۆ بوردوویی نیشان نه‌درێ
وڵاتمان پڕ پیت و به‌ره‌كه‌ت نابێ و غونچه ی ژیان هیچ
كات لێوی ناكاته‌وه.
تــا نـه‌گــریا ئــاسـمــان و تـه‌م وڵاتـی
دانــه‌گــــرت
گوڵ چه‌مه‌ن ئارا نه‌بوو هه‌م لێوی غونچه وا نه‌بوو
مامۆستا دژ به ته‌وه‌زه‌لی و بێكارییه. ده بێ
هه‌ستی به‌وه كردبێ كه بێكاری مڵه‌یه و ره گی ژیان
ده قرتێنێ. هه‌ر بۆیه له زمانی ئایینه‌وه
ئامۆژگاری لاوانی وه‌ته‌ن ده‌كا و بۆ تێكۆشان و خه
بات هانیان ده‌دا.
گـوتی تـاجی عه‌ره‌ب و ئـالـی عه‌بـا فه‌رمـوویان
عه‌یبه ته‌نپــــــــه‌روه‌ری و نه‌رمی و نازك
به‌ده‌نی
نالی وه ك ده‌روون ناسێكی به توانا، كه‌سایه تی
راسته‌قینه و درۆیینی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ ده‌ناسێ.
هه‌ر بۆیه به پێی حاڵ و راده‌ی چاوه‌ڕوانی له گه‌ڵ
هه‌ركه‌سێ ده‌جووڵێته‌وه و مامڵه‌ی له گه‌ڵدا ده‌كا:
له خـه‌ڵوه‌ت هاتـه ده‌ر سۆفی گڵ و به‌ردی
به‌سه‌رمادا
مه‌كه‌ن مه‌نعی له به‌ر خه‌ڵـــــوه ئه‌ویش تازه
غوروورێكه
مامۆستا له خورافات و درۆ بێزاره و دایمه ئاكاری
ناله‌باری ئه‌و كه‌سانه ی له قاو داوه كه
ویستوویانه به درۆ و ده‌له‌سه خۆیان له دڵی خه ڵك
دا جێ بكه‌نه‌وه. ئه‌وانه ی وا له‌به‌ر ته‌وه‌زه‌لی
به باسی پڕ و پووچ و هه‌روه‌ها به كه‌ڵك وه‌رگرتنی
به‌رئاوه‌ژو له هه‌ستی خواپه‌ره‌ستی خه‌ڵك
ویستوویانه له‌سه‌ر سكی ئه‌م گه‌له بله‌وه‌ڕێن و
داهات و بژیویان چاوبه‌ستانه له ده‌ست ده‌ربێنن.
ته‌نانه‌ت له‌وانه‌ش زۆر بێزار و زویره كه فریویان
خواردووه و كه‌وتوونه‌ته داوی ئه‌و تاقمه و چاوی
ئاوه‌زیان كوێر بووه:
داییم له دووته مێــــــگه‌لی ژن و نێرگه‌لی پـیاو
به‌م ریشه‌وه له پێشه‌وه بووگی به سه‌رگه‌له
نالی ئه‌و كه‌سانه ده ناسێ كه بۆ فریودانی خه‌ڵكی
ئاسایی هه‌ر ده‌م له ئامرازێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و
هه‌ر جارێ به رواڵه‌تێكه‌وه دا‌و بۆ خه‌ڵك
ئه‌نێنه‌وه. ئه‌وانه وه‌ك رێوی فێڵباز ده بینێ كه
بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده ست له هیج
كارێكی ناڕه‌وا و دژی مرۆڤایه‌تی ناگێڕنه‌وه و به
رواڵه‌تی ساف و لووس و عارف شێوه خۆیان به خاوه‌نی
به هه‌شتی خوا ئه‌زانن. به‌ڵام له راستیدا فڕیان به
سه‌ر خواپه‌ره‌ستیه‌وه نیه و به‌ڵكو دونیا په‌ره‌ست
و پله و پایه خۆشه‌ویستن.
شێخی یی‌و سه‌راپا ده‌ڵه‌ك و رێوی ده‌پۆشی
نـالیم و به رووتـی لـه هه‌موو دیده ده‌پــۆشم
هه‌ست به جیاوازی كردن له نێوان چینی تێر و برسی دا
له شێعری نالی ره‌نگ دانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌یه. كاتێ
غه‌زه‌له ته‌ڕ و پاراوه‌كانی ده‌خوێنینه‌وه بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و جیاوازی چینایه‌تییه له
كۆمه‌ڵی نالی‌دا زه‌ق وحاشا هه‌ڵنه‌گر بووه و چینی
چه‌وساوه‌ی ئه‌وكاتیش له زه‌لكاوی نه‌داری و
چاره‌ره‌شیدا رۆ چوون. دیاره كورد گوته‌نی تێریش
ئاگای له برسی نه‌بووه. به‌ڵام مامۆستا دیسان
ده‌سته‌وه‌ستانی به‌ره‌وا نازانێ. ویستوویه‌تی له‌و
بارودۆخه خۆی رزگار بكا. بۆ ئه‌و مه‌به سته خه‌باتی
كردووه. خۆی به كه‌م نه‌زانیوه و لانی كه‌م رای
گه‌یاندووه كه مرۆڤ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئاواتی دڵی
ده‌بێ هه‌وڵ بدا و به جۆرێك كوانووی ژیانی له
كوژانه‌وه بپارێزێ:
هه‌ر چه‌نده كه رووتم به خودا ماییلی رووتم
بـێ به‌رگی ده‌لیله كه هه‌تیـو مه‌یلی هه‌تاوه
بۆ برینی رێگه‌ی پڕ هه‌وراز و نشێوی ژیان هاوسه‌فه‌ری
به ئه‌زموون و شاره‌زا پێشنیار ده‌كا. باسی
دۆستایه‌تی له نێوان ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵدا باسێكی
گرینگ و ئاوهه‌ڵگره. زۆر جار دۆستی زانا بۆته هۆی
پێشكه‌وتن و گه‌یشتن به ئاواتی هه‌ڤاڵان. له
به‌رانبه‌ردا بووه به هۆی دۆستایه‌تی نابه‌جێ و
كه‌سێك له قافڵه‌ی ژیان وه‌دوا كه‌وتووه و هه‌تا
هه‌تایه رێگای راستی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. وه‌ك
هه‌موومان شاره‌زاین له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا كه‌سانی
سیخور و دۆستانی مارشێوه كۆسپی هه‌ره گه‌وره‌ی
سه‌ركه‌وتنی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵن هه‌ر بۆیه ئه‌م باسه
ده‌خوازێ له هه‌ر كۆڕ و كۆمه‌ڵێكدا باسی لێ بكرێ.
نالی ده‌بێ ئه‌م ده‌رده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی به دڵ هه‌ست
پێ كردبێ كه بۆ نواندنی گرینگی ته‌وه‌ره‌كه
حه‌یوانێك له هاوڕێی خراپ به باشتر بزانێ:
عاقـڵێ بـوو نـــاوی كه‌ر بـوو قاتیـــــــعی رێـگـه‌ی
سه‌فـه‌ر
خۆش سلووكتر بوو له سه‌د وێڵداشی هه‌زره و گێژ و
وێژ
نالی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زانیاری و هۆشیارییه كه
هه‌یه‌تی هیچ كات خۆی به گه‌وره‌تر له كه‌س نازانێ و
هه‌موو ئینسانه‌كان به خاوه‌نی كه‌رامه‌ت ده‌زانێ. خۆ
به زلزانی به ئاكارێكی په‌ست نێودێر ده‌كا. نالی وه
ك ده‌روونناسێك پێی وایه كه‌سێ ده‌توانێ له دڵی
خه‌ڵك دا جێ بكاته‌وه كه له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵدا
دڵفراوان و گه‌ل خۆشه ویست بێ.
هه‌ر كه‌سێ ئیزهاری دانایی بكات و مه‌قسه‌دی
خودپه‌سه‌ندی بێ یه‌قین ئیزهاری نـادانی ده‌كـا
ده‌بێ له سه‌رده‌می نالی‌دا زمانی كوردی له كۆمه‌ڵدا
بایه‌خی پێ نه‌درابێ و به كه‌میان زانیبێ. پێیان وا
بووبێ كه نووسینی شێعری كوردی كاری كۆلكه شاعیرانه.
هه‌ر بۆیه بۆ لابردنی ئه‌م بیره چه‌وته له توێی
شێعرێكی جوان‌دا ئه‌م بۆچوونه‌ی به هه‌ڵه زانیوه و
ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌م بیره كورته بوون به
نه‌زانی نێودێر كردوون:
كـه‌س به ئه‌لـــــفازم نه‌ڵێ خۆ كــوردییـه خۆ
كردییه
هه‌ر كه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌كا
كۆمه‌ڵ و ئه‌ندامانی به به‌هره‌ی كۆمه‌ڵن كه
ئاسه‌واری فه‌رهه‌نگ و كولتووری نه‌ته‌وه ده‌پارێزن.
به شاهیدی مێژوو له به‌ر بێده‌ره‌تانی و بێ به‌شی
ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌یه، ئێمه‌ی كورد كه‌متر خاوه‌نی
كتێب و كه‌ره سه‌گه‌لی تری رۆشنبیری بووین. به‌ڵكو
ئه‌وه‌ی هه‌مانه سنگ به سنگ پاراستوومانه و
پێشینیانی ئێمه خوێنی دڵیان خواردووه تا توانیویانه
ئه‌و هه‌موو شته به نرخه بپارێزن. نالیش ره‌نگه
ویستوویه تی ئه‌وه رابگه‌یه‌نێ كه بۆ پاسه‌وانی له
فه‌ره‌هه‌نگ و كه‌لتووری نه‌ته وایه‌تیمان ده‌بێ له
هه‌ر شێوه و ئامرازێك كه‌ڵك وه‌رگرین:
چـاوی من به‌حری موحیتی تـۆیـه بۆ ده‌فعی گـه‌زه‌نـد
لێت موعه‌ییه‌ن بێ كه نالی گوڵ به دڵ په‌رژین ده‌كـا
نالی وه‌ك زۆر له زانا و شاعیرانی تر خاوه‌نی بیرێكی
روون و گه‌شی رۆشنبیرییه. باوه‌ڕی پته‌وی به هێزی
قه‌ڵه‌م هه‌یه. ئاشنای سڕڕی قه‌ڵه‌مه و له‌و
مه‌یدانه‌دا خۆی به شاره‌زا و شاسوار ده‌زانێ.
ویستوویه‌تی به هه‌مووان بسه‌لمێنێ ئه‌وانه زانای
راسته‌قینه‌ن كه له خزمه‌ت قه‌ڵه‌م دان و حورمه‌تی
ده‌پارێزن. په‌رده‌ی له سه‌ر رووی ئه‌و به رواڵه‌ت
زانایانه هه‌ڵماڵیوه كه وه‌ك مۆته‌كه خۆیان به
سه‌ر ژیانی خه‌ڵكدا كێشاوه. نالی كۆمه‌ڵی شاره‌زا و
چاوكراوه‌ی ده‌وێ. به كۆمه‌ڵی راگه‌یاندووه كه له
سایه‌ی قه‌ڵه‌مه‌وه ده‌توانن له نهێنیه‌كان بگه‌ن و
چیدی فریوی كه‌س نه‌خۆن:
زاهیر و باتین له سه‌ر له‌وحی حه‌قیقه‌ت یا مه‌جاز
ئاشنای سیڕڕی قه‌ڵه‌م بێ غه‌یری نالی كه‌س نه‌ما
مامۆستا دژ به ئاكاری چه‌وتی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه.
گه‌ره‌كیه لاوان داوێن پاك و ئاكار جوان بن. دژ به
فه‌ساد و داوێن پیسی یه. له هه‌مووان گرینگ تر
ئه‌وه‌یه كه به پێی باوی سه‌رده‌می كۆمه‌ڵانی جیا
له كورد كه له نێوان هاوجنس بازی له ئارادا بووه،
نالی وه‌ك مامۆستا هێمن ده‌ڵێ به ره‌خنه‌ی به‌جێ له‌و
ئاكاره ناحه‌زه وه‌ك شه‌رعزان و ره‌وانناسێكی
گه‌وره هه‌ستی به به‌رپرسایه‌تی كردووه.
ویستوویه‌تی كۆمه‌ڵ له شاڵاوی ویرووسێكی چه‌په‌ڵ
بپارێزێ:
بابێكی هه‌یه دونیا بۆ عه‌شقی مه‌جازی به‌س
نالی چیه ئـه‌و بـابه ئـاده‌م كوڕ و حـه‌ووا كـچ
سه‌رده‌می نالیش پاره‌په‌ره‌ستی باو بووه. مرۆدۆستی و
یاساخوازی پاره‌ی چیرۆكی سه‌رده‌م بوون. ناڵه‌ی
بێكه‌سان و بێده‌ره‌تانان گوێی زه‌وی پڕ كردووه و
موخابن كه‌س نه‌بووه بیبیستێ. مرۆڤی هاوچه‌رخی نالی
بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماڵ و پاره وشیار و زانا بوون.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و زاناییه بۆته هۆی بێخه‌به‌ری له بار
و دۆخی وڵات. چینی زۆردار و ده‌سه‌ڵاتدار مه‌له‌وانی
به‌حری زێڕپه‌ره ستی بوون. بۆیه نال هاوڕازێكی
نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ده‌ردی دڵی له گه‌ڵ بكا‌و یا خود
بیكا به هاوسه‌فه‌ر و هاوڕێی رێگای خزمه‌ت و رۆشن
كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ:
ئه‌هلی دونیایی له به‌ر حیرس و ته‌ماع هوشیارن
به خسووسی بگه‌ڕێی مه‌ست و خیره‌دمه‌ندێ نیه
نالی له شێوه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ناڕازی بووه.
زانیویه‌تی كه ئه‌و شێوه باوه‌ی په‌روه‌رده و
فێركردن ناتوانێ بۆ كۆمه‌ڵ سوودێكی به‌رچاوی هه‌بێ.
هه‌ستی به‌وه كردووه كه له مه‌دره‌سه‌كاندا هه‌ستی
مناڵان و فه‌قێكان خه‌وشدار ده‌كرێ و ئه‌وان له
به‌دیهێنه‌ری و نوێخوازی دوور ده‌خه‌نه‌وه. دیویه‌تی
كه به هۆی شێوه‌ی نادروستی باس و لێكۆڵینه‌وه
خوێندكار تووشی دڕدۆنگی ده‌بێ و قوتابخانه‌ی وه‌ك
حه‌پسخانه دێته پێش چاو. هه‌ر چه‌ند زۆر زانایانه
ددانی پێدا دێنێ كه له قوتابخانه‌كان زیره‌ك و
وشیاریش زۆرن، به‌ڵام وه‌ك زانایه ك شێوه‌ی فێركردن
به دروست نازانێ ده‌نا كورد گوته‌نی قه‌دری زێڕ لای
زێڕنگه‌ره.
مه‌دره‌سه مه‌حبه‌سه‌یه مه‌بحه‌سه‌یی وه‌سوه‌سه‌یه
كه‌سی تێـدا هه‌یه ئـه‌مما خـۆش و خـورسـه‌نـدی نییه
له ئاكامدا كاتێ ده‌بینێ به هۆی دواكه‌وتوویی
كۆمه‌ڵ و ناله‌باری بار و دۆخی سه‌رده‌م ژیانی خه‌ڵك
له عاستێكی زۆر خراپدایه تا ئه‌و راده‌یه كه له
به‌ر نه‌داری و هه‌ژاری و نه‌خوێنده واری كه‌م كه‌س
كڕیاری كاڵای فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و رۆشنبیرییه له
به‌رانبه‌ردا نووستانی نێو جێ و بانی خۆشی تێری و
ته‌سه‌لی ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵیاندا نه‌یا شێعر و
فه‌رهه‌نگ و زانسته. هه‌ر بۆیه شاعیری گه‌ل پاش
ته‌مه‌نێكی پڕ پیت و به‌ره‌كه ت و ته‌رخانی ژیان بۆ
زانیاری دان به خه‌ڵك، ناچار وه‌ك هه‌موو زانایان و
شاعیرانی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره ناكام سه‌ری نایه‌وه و
خۆشی و ناخۆشی دوا رۆژی بۆ به‌ره‌ی داهاتوو به‌جێهێشت.
تا ئه‌و راده ناكام كه په‌ی پێ بردبوو كه
كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به هۆی نه‌خوێنده واری و له
خه‌ودامان هێنده ده‌رده‌دار بوون كه ته‌نانه‌ت له
شێعری شاعیرێكی خۆیان نه‌ده‌گه‌یشتن:
عـومـرێـكه بـه میــزانی ئـه‌ده‌ب توحـفه فـرۆشم
زۆرم وت و كه‌س تێنه‌گه‌یی ئێسته خه‌مۆشم
ته‌واو
سه‌رچاوه‌كان:
1 – دیوانی نالی- ئاماده كردنی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی
موده‌ڕیس- انتشارات صلاح ا‌لدین ایوبی چاپ سوم 1368
2 – كاسێتی به‌رنامه‌ی تاپۆ و بوومه‌لێڵ- سه‌یده‌وان-
به ده‌نگی كاك سواره
|