|
به‌شی دووهه‌م
عه‌لی قاسمی - نه‌غه‌ده
له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌ی نالییه‌وه بۆسالم، به
ئاشکرا بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ که وا مه‌به‌ستی نالی
هه‌واڵ پرسینێکی عاده‌تی و ده‌ربڕینی سۆزی نامۆیه‌ک
نییه بۆ وڵاته‌که‌ی. شێعره‌که‌ی شێعرێکی سیاسییه و
له به‌ر ئه‌وه‌ش که بۆ وڵاتێکی ژێر ده‌ستی ناردووه،
شیوه‌ی (ڕه‌مز)ی تیا به‌کارهێناوه. نالی له هه‌ر
شێعرێکیا دوو پرسیار ئه‌کا. له پرسیارێکیاندا باری
ڕابردوو دێنێته پیش چاو و ئه‌پرسێ ئاخۆ وه‌ک خۆی
ماوه و، له پرسیاری دووهه‌میشدا به‌رامبه‌ره‌که‌ی
دائه‌نێ، به‌ڵام به لای خه‌راپترا، نه‌ک به‌ره‌و
باشتر بوون، چوونکه ئه‌زانێ(باشتر) له داگیرکه‌ر
چاوه‌ڕوانی ناکرێ. ڕابردوو له‌م شێعرانه دا سه‌رده‌می
حوکمی (به‌به) و، کاتی پرسیاریش سه‌رده‌می
ڕۆمییه‌کانه. که‌واته نالی لایه‌نگریی خۆی بۆ
سه‌رده‌می بابانه‌کان ده‌رئه‌بڕێ و، ڕێتێچوونی خراپتر
بوونی باری ژیانیش بۆ سه‌رده‌می ڕۆمییه‌کان دائه‌نێ.
ئه‌وه‌ندی که بیری خۆشیی سه‌رده‌می پێشوو
ئه‌کاته‌وه، ڕێتێچوونی ناخۆشییه‌کی گه‌لێ زیاتریش بۆ
سه‌رده‌می ڕۆمییه‌کان ئه‌خاته پیش چاو. ته‌نانه‌ت
پرسیار له گۆرانی گه‌لێ شتی وا ئه‌کا که زۆر دووره
به گۆرانی ڕژیمی سیاسی بگۆڕێن.
وه‌ک هه‌ر ڕۆشه‌نبیرێکی وریا و دووربین، هه‌ست به
پێوه‌ندی نێوان باری ده‌روونیی خه‌ڵک و ڕژێمی سیاسی
ده‌کا. ئه‌مه‌ش به‌وه‌دا ده‌رئه‌که‌وێ که ئه‌پرسێ
ئاخۆ خه‌ڵک زه‌وقه‌که‌ی جارانیان ماوه ڕابواردن و
گه‌ڕان و سه‌یرانه‌که‌ی ئه‌وسایان ئه‌که‌ن یا نا؟
فه‌قێ ئه‌چن بۆ یاری کردن، ڕمبازی و غارغارێنی لاوان
به‌رده‌وامه، یان له سایه‌ی ڕژیمی ڕه‌شی
ڕوومییه‌کانه‌وه هه‌موو شتێ سڕدراوه‌ته‌وه؟!
دیاره نامه شێعره‌که‌ی سالم نه هێنده ڕه‌مزاوییه
و نه هێنده‌ش تکنیکی جوانی ئه‌ده‌بی تێدایه به‌ڵام
بۆ ڕوونکردنه‌وه و زیاتر به‌رهه‌مهێنانی لایه‌ی
مانایی شێعره‌که‌ی نالی پێویسته هه‌موو نالی ناسێک
به وردی ئاوڕی لێبداته‌وه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمان له‌م وتاره دا به‌راورد کردن
و جۆری لێکچوون و مێتۆدی ئیش‌کردنی ئه‌و نالی
ناسانه‌یه که ڕه‌نگه له کۆمه‌ڵگای ئێمه دا
ژوماره‌یان له قامکی ده‌ستێک تێنه‌په‌ڕێ. با
به‌یه‌که‌وه سه‌یرێکی لێکدانه‌وه و ڕاست کردنه‌وه‌ی
مه‌سعوود محه‌ممه‌د بکه‌ین که بۆ هه‌مان قه‌سیده‌ی
شاره‌زوور سه‌ری به‌سه‌ر دا شۆرکردۆته‌وه:
له به‌یتی سێهه‌می "قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم" لاپه‌ڕه
176، نووسراوه "طۆفانی" گوومان نییه له‌وه‌دا نالی
نووسیوییه‌تی طوفانی یا خود طوفان، به پێی نووسینی
فارسه‌کان که له‌م ته‌رزه شوێنه دا "ی" ی"اضافه" ی
له گه‌ل نایه‌خه‌ن. ئیتر ده‌بوو به ڕێنووسی کوردی "
طووفانی" بنووسرێت. له شه‌ڕحی نیوه به‌یتی یه‌که‌می
دێڕی "قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم" که ئه‌مه
ده‌قه‌که‌یه‌تی:
ئه‌ی لوطفه‌که‌ت خه‌فییو هه‌وا خواه و هه‌مده‌مه!
ده‌بوو وشه‌ی "خواه" به ڕێنووسی کوردی "خواه''
بنووسرێت چوونکه ئه‌م شكڵه "ه" له بری فه‌تحه‌یه
نه‌ک ده‌نگی "ه"تۆ ده‌بێ بنووسیت" ئه‌ڵڵاه"نه‌ک"
ئه‌ڵڵاه".
به شه‌ڕح و شیکردنه‌وه‌یه‌کی تری مه‌سعوود محه‌ممه‌د
ڕه‌نگه کۆتایی به‌م به‌شه‌ی باسه‌که‌مان بێنین
باشتره.
له لاپه‌ڕه‌ی 191، به‌یتی دووه‌م که ئه‌مه
ده‌قیه‌تی:
مه‌یلی بکه له سه‌بزه دره‌ختانی مه‌دره‌سه
ئه‌وراقیان موقه‌ددیمه‌یی شینه یا نه سوور
واتایه‌کی وردی زێده هونه‌راویی نالی تێدایه،
شه‌رحه‌که بۆی نه‌چووه. چی لێره‌دا ڕوونی
ده‌که‌مه‌وه له‌و شه‌رحه‌دا، وابزانم لای که‌سی
دیکه‌ش، نییه: له ده‌سته‌واژه‌ی "موقه‌ددیمه‌یی
شینه یا نه سوور" دا هه‌ر یه‌کیک له "شین" ، "سوور"
دوو واتای لێکتر جودای هه‌یه که به دوا "ئه‌وراق"
دا دێن‌و وه‌صفی ده‌که‌ن. وشه‌ی "شین" به واتای ڕه‌نگی
شین مناسبی گه‌ڵا و گیا و دره‌خته وه‌ک ده‌گوترێ:
شینایی، شیناوورد، دره‌ختی شین، هه‌میسان شین به
واتای تازیه و خه‌فه‌تباری دێت و ده‌گوترێ: "شین و
شه‌پۆڕ". وشه‌ی "سوور" یش به واتای ڕه‌نگی سوور که
مناسبی سوور هه‌ڵگه‌ڕانی په‌لکی داره له پایزدا.
واتا دووه‌می "سوور" یش شادی و که‌یفه: حاجی قادر
ده‌ڵێ: "ته‌ماعی سووری نه‌بی که‌س له ژێر چادری شین".
وشه‌ی "سوورانه" ش که سه‌ره‌ک عه‌شیره‌ت یا خود برا
گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له ماره‌بڕانه‌ی بووک وه‌ری
ده‌گرت ده‌کاته‌وه مزه‌ی شادی. "چارشه‌نبه سووری" ش
ئه‌و سه‌یران و چوونه ده‌ری ئه‌هلی شاری وه‌ک هه‌ولێر
و که‌رکووک که زۆریان تورکی زمان بوون له ڕۆژی
چارشه‌مۆی به‌هاراندا ده‌یانکرد، بوو به زاراوه.
ئنجا ئه‌گه‌ر له وشه‌ی " شین" سه‌وزایی دره‌خت و
گیاوگوڵ مه‌به‌ست بێ "سوور" ده‌بێته ده‌می
گه‌ڵاڕێزانی پاییز. ئه‌گه‌ر له "شین" تازیه مه‌به‌ست
بێ "سوور" ده‌بێته که‌یف و شادی... ده‌بێ بشڵێم
"موقه‌ددیمه‌یی شین" له به‌رانبه‌ر سوورهه‌ڵگه‌ڕانی
گه‌ڵای ده‌مه‌و پاییزدا ده‌بێته هێما بۆ
ده‌ره‌به‌هار.
ئێستا با به نموونه‌یه‌ک له پێشه‌کی کتێبی نالی
بچینه ناو باسه‌که‌مانه‌وه:
"ساڵی 1986، ئه‌و ده‌م که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
له گوندی (گه‌رماو له نزیک شاری بانه) ئاواره
بووین پیاوێكم سه‌ر له نوێ ناسییه‌وه که نۆزده ساڵ
بوو من کوڕی ئه‌و بووم و ئه‌ویش ته‌مه‌نێکی له
چاوه‌ڕوانیی گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده سووتاوه‌که‌ی به
سه‌ر بردبوو.
ئه‌و پیاوه شه‌وانه خه‌وی لێنه‌ده‌که‌وت و هه‌میشه
چاوه‌ڕوانیی گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ مه‌ڵبه‌ندی خۆمان که
هه‌مووی سه‌عات و نیوێک لێمانه‌وه دوور و ده‌که‌وته
ئه‌مدیو چیای (سوورکێو) ی بناری سیوه‌یل. ئه‌و
شه‌وانه، من ئه‌و پیاوه‌یان له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی
دیوانی " نالی " یه‌وه لێکدی نزیک خسته‌وه و من له
که‌سایه‌تیی باوکم دا عاشقێکی دڵگه‌رم و شێعردۆست و
له خوداترس و نیشتمانپه‌روه‌رم ناسییه‌وه، به‌ڵام
ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی عاشق و شێعردۆست و خودا
ناس و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌وه، خوینده‌واریی نه‌بوو.
غوربه‌تی ئه‌م پیاوه بۆ شوێنی له دایک بوونی خۆی، بۆ
باخی نه‌مامی ده‌ستنێژ و ژێر سێبه‌ری دارگوێز و به‌ر
خوڕه‌ی کانیاوه‌کانی گوند و پاشان یادی مزگه‌وت و
مه‌رقه‌دی پیاوچاکانی ئه‌وێ، له خه‌مێکی قووڵ و
گوێڕادێرانی به‌رده‌وام دا بۆ ڕادیۆکانی جیهان ڕه‌نگی
دابۆوه، به‌و نیازه‌ی خه‌به‌رێکی دڵخۆشکه‌ر له
باره‌ی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌وه بڵاو
بکه‌نه‌وه. ئه‌و خه‌مه قووڵه ئه‌گه‌ر خوێنده‌واریی
ڕێگر نه‌بایه، ده‌بوو جگه له فرمێسک و پاڕانه‌وه
له یه‌زدان و گه‌لێ جاریش تووڕه‌یی و هه‌ڵشاخان
به‌ڕه‌و ڕووی ئاسمان دا، شێعری لێبه‌رهه‌م هاتبا.
به‌ڵام کاتێک نه‌خوێنده‌واریی ڕێگری سه‌ره‌کی بوو له
به‌رده‌م ده‌ربڕینه‌کانی ئه‌و دا، ئه‌وه په‌نا بردن
بۆ گوێگرتن له شێعر و ته‌ماهیکردن له گه‌ڵ دنیای
شاعیران دا، تاقه ڕێگایه‌ک بوو ئه‌و پیاوه بۆ هێور
کردنه‌وه‌ی ناخی خۆی په‌نای بۆ ده‌برد. من یه‌که‌مجار
گه‌لیک شێعری (نالی و مه‌حوی) م ئه‌و کاتانه به وردی
ده‌بیست، که باوکم دوای نوێژکردن گۆشه‌یه‌کی
به‌ڕماڵه‌که‌ی به لای خۆیدا هه‌ڵده‌دایه‌وه و
ده‌که‌وته دووعا کردن و موناجات و زه‌مزه‌مه کردنی
به‌یتی ئه‌و دوو که‌ڵه شاعیره.
به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر وا تێبگه‌ین،
هۆی په‌نا بردنی ئه‌و پیاوه بۆ دونیای شێعر، هه‌ر
ئه‌وه بوو که دوور بوو له مه‌ڵبه‌ند و شوێن و جێگا
و ڕێگای خۆی.. شێعر هه‌ر ته‌نیا یادگاره‌کانی ئه‌وی
له ئاست نیشتمان و گوند و سرووشتی ناوچه‌که‌دا هێور
نه‌ده‌کرده‌وه، به‌ڵکوو شێعره‌کان خۆیان ده‌بوونه
شوێنێ که ئه‌و ده‌یتوانی به‌و هاوڕێ و
خۆشه‌ویستانه‌شی بگاته‌وه، که دنیای شێعری نالیان
پێناساندبوو. به‌و جۆره، شێعری نالی بۆ باوکم، هه‌م
شوێنێ بوو که تێیدا ته‌عبیرێک هه‌بوو بۆ غوربه‌ت و
ته‌نیایی، هه‌م هێزێکێشی پێ ده‌به‌خشی بۆ به زیندوویی
ڕاگرتنی یادگاره‌کانی ده‌گه‌ڵ ئه‌و دوو زاته‌دا شێعری
نالی ئه‌ویان په‌لکێشی دوولا ده‌کرد: نیشتمان و مرۆڤ،
سرووشت و بوون، خاک و فانتازیا و بیره‌وه‌ری. ئێستا
که پاش پتر له سێزده ساڵ به سه‌ر یه‌که‌م
هه‌وڵدانمدا بۆ به‌رهه‌مهێنانی تێگه‌یشتنێکی دیکه له
سه‌ر دنیای نالی، بیر له شێعره‌کانی ئه‌و شاعیره
نه‌مره ده‌که‌مه‌وه، ده‌بینم ئه‌م شێعرانه هه‌مان
ڕؤڵیان له ژیانی من دا بینیوه که له ژیانی باوکم
دا دیتیان: دیوانی نالی بۆ من له ساڵانی تاراوگه دا،
هه‌م شوێنی بوو که تێیدا ته‌عبیرم بۆ غوربه‌ت و دووری
له نیشتمانه‌وه ده‌دییه‌وه، هه‌م شوێنێکیش بوو که
تێیدا به یادی ئه‌و شه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانه‌وه، یاده‌وه‌ریی پیاوێک، مرۆڤێک، یان
ڕوحێکی مه‌زن به زیندوویی ده‌مایه‌وه، که ئیدی
مه‌رگ ڕاپێچی نا و زوڵمه‌تی هه‌میشه‌یی ناو قه‌بری
کردبوو. منیش به هه‌مان شێوه‌ی باوکم ته‌نیا و
چاوه‌ڕوان کردوو، گوێ قوڵاخی ڕادیۆکانی جیهان بووم،
تاکوو خه‌به‌رێکی دڵخۆشکه‌ر له سه‌ر چاره‌نووسی ئێمه
بڵاو بکه‌نه‌وه.
به‌م جۆره‌ش ئه‌م کتێبه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه ئه‌نجامی
پێوه‌ندیی نێوان چه‌ند مرۆڤه به دنیای شاعیرێکه‌وه،
که هه‌م ئه‌و مرۆڤانه و هه‌م شاعیره‌که‌ش به
چه‌ندین فه‌رسه‌خی زه‌مه‌نی له یه‌کترییه‌وه دوورن،
به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و شێعرانه نرخی خۆیان بۆ دنیای
ئه‌و مرۆڤانه دۆڕاندبێ، لێره‌وه شێعری نالی بۆته
شوێنی پێکه‌وه‌بوونێکی "شوێن/ کات" به‌زێن و چه‌ندین
نه‌وه‌ی پێکه‌وه به‌ستۆته‌وه، که هه‌ریه‌که‌یان به
جۆرێ دنیای شێعری شاعیره‌که‌مان ده‌دوێنن و گفتگۆی
ده‌گه‌ڵ دا ساز ده‌که‌ن.
به لای هاوڕێیه‌کانی باوکمه‌وه، نالی موسڵمانێکی
ئیماندار و زمانشیرین بووه، که جگه له‌شێعر،
شاره‌زایه‌کی وردی یه‌کێک بووه له ده‌سته
بنه‌ڕه‌تییه‌کانی هه‌ر فه‌قێ و مه‌لایه‌کی ئه‌و
سه‌رده‌مه، واته ده‌رسی به‌لاغه‌ی عه‌ڕه‌بی
(به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌مه قه‌سیده‌که‌یه‌تی له وه‌سفی
پێغه‌مبه‌ر ڕێگا و بانی حه‌ج و سه‌رجه‌م شێعره
دینییه‌کانی دیکه‌ی دا و ڕاستیشیان گووتوه) ئه‌وان
نالیان له‌و شوێنگه په‌روه‌رده‌ییه‌وه بینیوه که
سیستمی خوێندنی حوجره و فه‌قێیه‌تی پێی به‌خشیون.
به‌لای باوکمه‌وه، نالی ئاو شاعیره
نیشتمانپه‌روه‌ره هه‌ست ناسکه بوو، که ته‌عبیری له
غوربه‌تی ناو ناخی ئه‌م ده‌کرد و ناچار کرابوو نیشتمان
و زێدی خۆی واته شاره‌زوور و سلێمانی به جێبهێڵێت
(به‌ڵگه‌شی قه‌سیده‌که‌یه‌تی بۆ سالمی هاوڕێی و ئه‌و
شێعرانه‌ی که تێیاندا باسی شکۆداریی بابانییه‌کان
ده‌کا و له‌مه‌ش دا جوانی پێکابوو). باوکم له
شوێنگه‌ی خۆیه‌وه وه‌ک ئاواره‌کرا و گوندسووتاوێک،
ته‌ماهی له‌گه‌ڵ غوربه‌ت و ئاواره‌یی نالی دا ده‌کرد و
له زمانی ئه‌و دا هه‌ستیاری خۆی به‌یان ده‌کرد.
ئه‌وه‌تا منیش ده‌مهه‌وێ به شێوه‌یه‌کی دیکه نالی
بهێنمه زمان و له ده‌قه‌کانی دا بۆ وڵامی ئه‌و
پرسیارانه ده‌گه‌ڕێم که پرسیاری ئێستای ئێمه‌ن.
له نێوان ئه‌و سێ نه‌وه‌یه و ئه‌و سێ جۆر
جه‌ختکردنه‌وه‌یه له سه‌ر گرینگیی شێعری نالی، شتێکی
هاوبه‌ش هه‌یه که "ده‌قی شێعره‌کان" خۆیانن.
شێعره‌کان سنووری چالاک بوونی بازنه‌ی ئێمه‌یان
پێکهێناوه و ده‌کرێ جۆری چالاکییه‌که‌ی ئێمه‌ش به
لێکدانه‌وه و ته‌ئویل کردن یان هێرمێنۆتیکی شێعره‌کان
ناوبه‌رین. واته ئێمه هه‌موومان له ناو بازنه‌ی
هێرمێنۆتیکیای ده‌قی شێعری شاعیرێکی مێژوویی دا
ده‌سووڕێینه‌وه و به پێی هه‌لومه‌رج و ئاسۆی
تێڕوانین و سه‌رقاڵبوونی خۆمان به جیهانه‌وه، ئه‌و
ده‌قانه ده‌هێنینه قسه و گفتگۆیان له گه‌ڵ ساز
ده‌که‌ین و به‌و جۆره‌ش تێکه‌ڵیان ده‌که‌ین به دنیای
خۆمان.
که‌واته خاڵێکی هاوبه‌ش که باسه‌که‌ی ئێمه به
یه‌که‌وه گرێده‌دات بریتییه له هه‌وڵدانێکی
هێرمێنۆتیکی بۆ وه‌ده‌نگ هێنانی هێندێک له ده‌قه‌کانی
نالی و خۆشکردنی زه‌مینه‌یه‌ک به خۆ به‌ستنه‌وه به
کاته‌وه".
هه‌ڵبه‌ته ئێستاش هه‌ر ده‌توانین هێرمێنۆتیک وه‌کوو
هونه‌ری تێگه‌یشتن له تێکسته‌کان پێناسه بکه‌ین
به‌ڵام له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و به درێژایی
سه‌ده‌ی ڕابردوو، هێرمێنۆتیک بووه به ئاراسته‌یه‌کی
تایبه‌تی فه‌لسه‌فی و خاوه‌ن مێتۆدی سه‌ربه‌خۆی خۆی.
کاتێک نامانهه‌وێ ته‌ئویلێکی داخراو بۆ ده‌ق بکه‌ین.
ئه‌وه زیاتر له ڕێگایه‌ک و زیاتر له مێتۆدێکمان
هه‌یه بۆ چوونه ناو جیهانی ئه‌و ده‌قه‌وه.
هێرمێنۆتیک یانی زیاتر له ڕێگایه‌ک بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه‌کانی ده‌ق و له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه بۆ
به‌رده‌وامی به‌خشین به ژیانی ده‌قه‌که. لێره‌دا
زه‌مانی به‌رهه‌مهاتنی ده‌ق و زه‌مانی خوێندنه‌وه‌ی
ده‌ق تێکه‌ڵ ده‌بن و ئاسۆی ڕوانینیان ڕوبه‌ڕووی
یه‌کده‌بنه‌وه. هانس جۆرج گادامێر ئه‌مه به
یه‌کانگیربوونه‌وه‌ی ئاسۆکان ناو ده‌با چوونکه به‌م
هۆیه‌وه ئاسۆی تێڕوانین و حوکمه‌کانی من ڕوبه‌ڕووی
ئاسۆ و حوکمه‌کانی ده‌قێکی دێرینه ده‌بنه‌وه هه‌ر
بۆیه بۆم ده‌رده‌که‌وێ که لێکدانه‌وه‌کانی من
سنووردارن و ناچارم بیر له گۆڕانیان بکه‌مه‌وه و
پرسیاری نوێ بهه‌ژێنم به‌م پێیه‌ش دووری و کۆنیی
زه‌مانی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ق و تازه‌یی و نزیکیی زه‌مانی
خوێندنه‌وه‌که‌ی نابنه پارسه‌نگ بۆ باییخ پێدان و
که‌م بوونه‌وه‌ی گرنگی ده‌قه له‌هه‌موو ده‌مێکی دوور
و کۆندا هێندێک باییخ و گرینگی هه‌یه که تازه به
تازه وه‌ده‌نگ بهێن و ئێستایه‌کی هاوبه‌شی له گه‌ڵدا
درووست بکه‌ن تا شتێک درووست ببێت که ناوی لێبنێین
به‌رده‌وامی. لێره‌دا ده‌بی بزانین ده‌قی شاره‌زوور
ده‌قێکی کراوه‌یه نه‌ک داخراو بۆ زۆر خوێندنه‌وه خۆی
به‌ده‌سته‌وه ده‌دا، به‌ڵام داخی گرانم تا ئێستا
به‌مجۆره‌ی که ده‌بی لای لێنه‌کراوه‌ته‌وه.
به‌م کوورته پێناسه‌یه‌ی هێرمێنۆتیک دێینه سه‌ر
خوێندنه‌وه‌ی مێتۆلۆژیکی شاکاری شاره‌زوور.
ڕه‌خنه‌ی مێتۆلۆژیکیانه
ڕه‌خنه‌ی مێتۆلۆژی یا ڕه‌خنه‌ی مێتۆلۆژییانه جۆرێکی
ڕه‌خنه‌یه که ده‌قێکی ئه‌ده‌بی به سه‌ره‌نجدان به
باسی مێتۆلۆژی، خه‌ڵکناسی، ده‌روونناسی (به تایبه‌تی
به پێی بۆچوونه‌کانی یونگ) لێکده‌درێته‌وه.
میتۆلۆژی چییه؟
میتۆلۆژی کۆنه‌داستانێکن که له ده‌ورانه‌کانی کۆندا
له لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وه‌ک حه‌قیقه‌ت چاویان
لێده‌کرا، به‌ڵام ئێستا حاڵه‌تی ئه‌فسانه‌یی په‌یدا
کردووه و که‌س باوه‌ڕی پێیان نه‌ماوه زه‌مانێک
میتۆلۆژی مێژوو (هیستۆری) بووه و ئیمڕۆ، لایه‌ی
داستانی (ئیستۆری) په‌یدا کردووه. شانامه
نموومه‌یه‌کی به‌رچاوه که داستانه‌کانی له ڕاستیدا
میژووی ئێرانیان بووه. به‌م پێیه ده‌توانین دووباره
به ته‌فسیر کردنیان به زه‌مانێکی دوورتری مێژووییان
ببه‌ستینه‌وه. بۆ وێنه ڕێی تێده‌چێ ڕۆسته‌م سه‌گزی
(سیستانی) له بناغه ڕا له پاڵه‌وانانی سکایی بووبێ
که له لێواری چۆمی هیرمه‌ند ژیابێ.
کاری میتۆلۆژی (ئوستووره) لێکدانه‌وه و ته‌فسیری
کردارێکه له سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت
سرووشتیشه‌وه، زۆرنه‌یان داستانگه‌لێکن له باره‌ی
خودایان و هێزی گه‌لێک سه‌رسووڕهێنه‌ر و کرداری زه‌ق و
به‌رچاوی قاره‌مانان، له‌مڕووه ئوستووره له گه‌ڵ
گێڕانه‌وه مه‌زهه‌بییاکان یه‌کده‌گرێته‌وه و لایه‌نی
" تقدس" ی هه‌بووه هه‌ر بۆیه وتوویانه ئوستووره
مه‌زهه‌بێکه که ئیتر ئیمڕۆ باوه‌ڕمان پێی نه‌ماوه.
که‌وابوو ده‌توانین بڵێین که میتۆلۆژی نیزامێکی
تایبه‌تییه که شێوه‌ی بۆچوونی مرۆڤی کۆن بۆ
دیارده‌کان که به‌گشتی بۆ ئه‌وان لایه‌ی ڕه‌مز و ڕازی
تێدابووه زه‌ق ده‌کاته‌وه، هه‌موو کات میتۆلۆژی پشت
ئه‌ستووره به گێڕانه‌وه‌ی " خلقت" ێکه‌وه، یانی
ده‌ڵێ چۆن شتێک درووست بووه، به وجوود هاتووه و
بوونی خۆی ده‌ست پێکردووه، ڕیشه‌ی ئه‌م " خلقه " ته
هێزێکی میتافیزیکییه. گرینگ‌ترین کارکردی ئوستووره
ئه‌مه‌یه که ڕیشه‌ی ته‌واوی ئایینه‌کان چ له بواری
عه‌ینی و چ له بواری زه‌ینییه‌وه شیده‌کاته‌وه.
قه‌بووڵکردن و باوه‌ڕهێنان به فره خودایی و دێوی زۆر
(دێوی وشکه‌ساڵی) نموونه‌یه‌که له مرۆڤی قه‌دیمی بۆ
لێکدانه‌وه و ته‌فسیری دیارده‌کانی ژیانی خۆی، ئه‌م
شێوه بیرکردنه‌وانه ( ئایینزاکان و یاساکان) ته‌نای
لایه‌ی نه‌زه‌ری نه‌بووه ئاکامه‌که‌ی ده‌بووه به
جێگه‌یاندنی ڕێ و ڕه‌سمه مه‌زهه‌بییه‌کان، قوربانی یا
گاوگه‌ردوون، درووست کردنی په‌رستگا، رێ و ره‌سمی
جۆراوجۆر و به‌خێر هێنانی خودایه‌کان، شووردنه‌وه و
هه‌تڵه کردنی ئه‌ڕواحی پیس و ... هتد. هه‌ر هه‌موویان
بۆ مرۆڤی کۆن لایه‌نی ته‌قه‌دووس و پاکی
هه‌بووه و ڕه‌نگه سه‌ره‌کیترین که‌ڵکه‌ڵه‌ی زێهنیشی
بووبێ.
میتۆلۆژی له‌وه‌یڕا که له شوێن و کاتێکی تایبه‌تی دا
ڕوویداوه له کرداری ماوه‌ڕای لۆژیکییه‌وه په‌یڤیوه،
نابێ به هه‌ڵه له گه‌ڵ داستانه وه‌همی و
خه‌یاڵییه‌کانی وه‌ک جن و په‌ری چاویان لێبکرێ.
هه‌ر چه‌ند هێندێک له گه‌ڵ خوڕافات و ته‌نانه‌ت
بابه‌تی فۆلکلۆریک و داستانی خه‌یاڵی تێکه‌ڵ
به‌یه‌کیان کردوون. له گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که ئێستا که‌م
و زۆر مانای میتۆلۆژی په‌ره‌ی ستاندووه، به‌ڵام ده‌بێ
چوارچێوه‌که‌ی له‌به‌ر چاو بگیرێ. به بۆچوونی
نووسه‌رانی کتابی نه‌زه‌رییه‌ی ئه‌ده‌بی، ده‌توانرێ
به هه‌ر داستانێک که کۆن بێ و نووسه‌ره‌که‌ی
نه‌ناسین و له چوار چێوه‌ی سه‌ره‌تا و کۆتایی جیهان و
کرداری گه‌وره و چاره‌نووسی مرۆڤ و بوونه‌وه‌ران
دابێ، بڵێین ئوستووره، له کاتێک دا وانییه.
داستانه‌کانی میتۆلۆژیک ده‌توانین به چه‌ند ده‌سته
دابه‌ش بکه‌ین: ئه‌وانه‌ی که باسی ده‌ستپێک و
درووستبوونی جیهان ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندییان به
کۆتایی جیهانه‌وه هه‌یه، ئه‌وانه‌ی پیوه‌ندییان به
مه‌رگ و ژیانه‌وه هه‌یه و ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندییان به
بوونه‌وه‌رانی ئه‌وپه‌ڕی سرووشته‌وه هه‌یه و ...
هتد.
باسی جۆره‌کانی میتۆلۆژی:
1.
ده‌ستپێک و درووست بوونی جیهان
2.
کۆتایی جیهان
3.
مه‌رگ و ژیان
4.
بوونه‌وه‌رانی میتافیزیکی، هه‌ر هه‌موویان له چوار
چێوه‌ی مه‌زهه‌ب دا
نۆرترۆفرای ده‌ڵێ: مرۆڤ چه‌ندین سه‌ده به‌ر له هاتنه
ناو گۆڕه‌پانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌به‌وه له ده‌ورانی
میتۆلۆژیا دا ده‌ژیا و شتێکی سرووشتییه که ئیمڕۆش
به‌شێکی زۆر له بۆچوونه ئه‌ساتیرییه‌کان له
ئه‌ده‌بیات دا پارێزراون (بۆ وێنه، ئه‌وه که هه‌موو
شتێک گیانداره، بۆچوونێکی ئه‌ساتیرییه که ئیمڕۆ له
ئه‌ده‌بیات دا گیان به‌خشی به دیاره بێگیانه‌کان (
تشخص)ی پێده‌وترێ). کلریج شاعیری به‌ناوبانگی ئینگلیسی
ده‌ڵێ: ئێستاش غه‌ریزه کۆنه‌کان نێوه کۆنه‌کانمان
دێننه‌وه یاد. ئه‌م ناوه ئه‌ساتیرییانه وه‌ک
ئیسفه‌ندیار و یونس و ژوپیتێر هه‌ر کامیان داستانێکیان
هه‌یه که ئیمڕۆ له بیر کراون به‌ڵام له پڕ
دێنه‌وه بیر و یادی شاعیرانه‌وه. ئێرێنێست کاسیێرر
ده‌ڵێ: شاعیرانی گه‌وره که‌سانێکن که تێفکرینی
ئه‌ساتیرییان به هه‌مان هێز و توانای کۆن بوڕکان
ده‌کا و له هه‌ناو و زه‌ینییان دا هه‌ڵده‌قوڵێ، به
باوه‌ڕی کاسیێرر، پێشکه‌وتنی مرۆڤ هۆکارێکه له نێوان
پێوه‌ندی زمان ومیتۆلۆژی دا دابڕانی پێکهێناوه.
ئاماژه‌یه‌ک به جیاوازیی میتۆلۆژی له گه‌ڵ فۆلکلۆر و
خوڕافات
میتۆلۆژی ئایینێکه که ئیمڕۆ باوه‌ڕیان پێینه‌ماوه و
ئه‌گه‌ر ئیمانێکیشیان پێی مابێ له ڕێگه‌ی
مه‌زهه‌به‌وه‌یه.. بۆ وێنه داستانی " اصحاب کهف" .
فه‌رهه‌نگی عامیانه حیکایه‌تێکه که به شێوه‌ی گشتی
له پشت ئه‌وانه‌وه وه‌عز و په‌ند و په‌روه‌رده و
ئامۆژگاری خۆی حه‌شار داوه و له گه‌شه و
په‌ره‌سته‌ندن دا بووه‌ته هۆی جۆره ئه‌ده‌بێکی
په‌روه‌رده‌یی. خورافات جۆره تێکۆشانێکی مرۆڤه‌کانی
سه‌ره‌تایی بووه بۆ شیکردنه‌وه و تێگه‌یشتنی
دیارده‌کانی زانستی که دواتر بووه‌ته جۆره‌کانی
زانست. بۆ وێنه داستانه‌کانی جن و زێروو که
ده‌توانرێ به میکرۆرگانیسم و کار و باری بێهداشتی
ته‌فسیریان بکه‌ین.
کاتێک کار له باوه‌ڕ و ئیمان گه‌یشته ڕاڤه و
شیکردنه‌وه له چوارچێوه‌ی میتۆلۆژی دا
هه‌ڵده‌سووڕێین. بۆ وێنه گه‌ر که‌سێک بیهه‌وێ داستانی
"اصحاب کهف" موو به موو قه‌بووڵ بکا مه‌زهه‌به،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ ته‌فسیری بکا ئوستووره واته
میتۆلۆژییه: که‌هه‌ف منداڵدانه، هاتنه ده‌ر له
ئه‌شکه‌وت دوای سێسه‌د ساڵ، له دایکبوونه‌وه‌ی
دووباره‌یه که هاوته‌ریبه له گه‌ڵ ده‌ورانی نوێی
په‌ره‌ی مه‌سیحییه‌ت. ناوه‌کان ما‌نایان هه‌یه ماکسی
میلیان ڕێبه‌ری ئه‌و ده‌سته سێ، چوار، حه‌وت یان
هه‌شت که‌سه‌یه. میلیان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی میلیو به
مانای حه‌ڵقه‌ی پێوه‌ندییه له نێوان دوو ده‌ورانی
کوفر و تاریکی له لایه‌ک و دین و نووریش له
لایه‌کی تر. ئه‌وان له ئه‌شکه‌وتدا له کاتی خه‌و یا
مه‌رگی خۆیاندا وه‌ک ئاوڵمه به لای چه‌پ و ڕاستدا
ده‌جووڵانه‌وه، شوان و سه‌گ ڕه‌مزی ژیانن، چوونکه
به‌شی زۆری پێغه‌مبه‌ران شوان بوونه و له ئه‌شکه‌وت
و کێو دا دووباره له دایک بوونه‌ته‌وه له بواری
مێژووییه‌وه واته مێژووی میتۆلۆژییه‌وه (هیستۆری)
ده‌توانین بڵێین که ئه‌و ئه‌شکه‌وته مه‌عبه‌دی
خۆرپه‌رستان بووه که مه‌سیحییه‌کانی ڕۆم به
ڕه‌چه‌ڵه‌ک ده‌گه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌وان و خۆریش له کێو
له دایک بووه.
باسی زانستی له بواریی ئوستووره‌وه له کۆتاییه‌کانی
سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه ده‌ستی پێکردو یه‌کێک له
ده‌ستپێشخه‌ره‌کانی ئه‌م باسه ماکس مولێر بوو، ئه‌و
باوه‌ڕی وابوو میتۆلۆژی ئاکامی نه‌خۆشی زمانه یانی
هه‌ڵه و تێکهه‌ڵگلانی زمانه که ئوستووره ساز
ده‌کا.
تێگه‌یشتن و فامی ئوستووره له گه‌ڵ تێگه‌یشتن و فامی
داستان جیاوازی هه‌یه.
ئیچ. لارێنس له ته‌فسیرێک دا که بۆ په‌رده‌لادان و
شیکردنه‌وه‌ی یوحنا نووسیوییه‌تی ده‌ڵێ: پێویست نییه،
ئوستووره شیبکه‌ینه‌وه چوونکه عه‌ینی ئوستووره له
ژیانی خۆمان دا ده‌بینین. بۆ وێنه هێندێک له
ئوستووره‌کان موسیبه‌ت و ژانه ئه‌زه‌لییه‌کانمان
به‌یان ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی گه‌ره‌کمانه باسی قه‌سیده‌ی
شاره‌زووری پێ ببه‌ستینه‌وه هه‌ر ئه‌م
نوکته‌یه‌یه. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی میتۆلۆژی
باباسلێمان باس بکه‌ین با باسێکی تری تیئۆریک بێنینه
ئاراوه: له ده‌روونناسی یونگ دا ئیسلاحاتێکی گرینگی
وه‌ک " کۆنه‌ست " و ... دێته ئاراوه که له باسی
تازه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا به تایبه‌تی ڕه‌خنه‌ی
ده‌روونناسانه و ڕه‌خنه‌ی میتۆلۆژیکی دا که‌ڵکیان
لێوه‌رده‌گیرێ، یونگ به دوو شێوه " نه‌ست" باوه‌ڕی
هه‌بوو " نه‌ستی تاک و نه‌ستی کۆ". کۆنه‌ست
میراتێکه له ژیانی مێژوویی ڕابردوو، له ژیانی باب و
باپیران ده‌دوێ، له‌مڕووه ده‌گاته بیره‌وه‌ری نژادی
و نه‌ته‌وه‌یی، به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین کۆنه‌ستی
نه‌ته‌وه‌یی نالی له قه‌سیده‌ی شاره‌زوور دا ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه.
با به‌یه‌که‌وه میتۆلۆژی بابان و سلێمانی
بخوێنینه‌وه، به ڕینووسی ئیمڕۆ:
بابان بنه‌ماڵه‌یه‌کی حوکمڕان بوون له وڵاتی سلێمانی
دا، له باباسلێمانی کوڕی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی کوڕی کاکه
شێخی کوڕی بوداق به‌گه‌وه له ساڵی 1677ه‌وه
سه‌ره‌تای ئه‌ماره‌ت ده‌ست پێده‌کا، له عه‌بدوڵڵا
پاشای کوڕی سلێمان پاشای سێهه‌مه‌وه له ساڵی 1815
ئه‌ماره‌تی نزیکه‌ی 150ساڵه‌ی بابان ده‌کوژێته‌وه.
داستانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه وه‌کوو مسته‌رریچ که له
ساڵی 1820 له سلێمانی بووه
ده‌یگێڕیته‌وه ئه‌فسانه‌یه‌کی ده‌وری " تراوده" مان
ده‌خاته‌وه بیر که ده‌ڵێ:
(له ئاوایی "دارشمانه" دوو برا هه‌بوون: "خدر" و
"فه‌قێ ئه‌حمه‌د" له ده‌ست عه‌شیره‌تی بلباس به
ته‌نگ هاتبوون، فه‌قێ ئه‌حمه‌د بریاڕی دا سه‌ری خۆی
هه‌ڵگری و نه‌یه‌ته‌وه به خاکی دارشمانه‌دا تا به
جۆرێ نه‌بێ که تۆڵه‌ی خۆی له‌م بلباسانه بکاته‌وه.
لێیدا ڕۆیشت چوو بۆ ئه‌سته‌مبووڵ، شای ئه‌سته‌مبووڵ
له گه‌ڵ فه‌ڕنگه‌کاندا له جه‌نگدابوو، ئه‌ویش چوو
خۆی کرد به سه‌رباز و چوو بۆ جه‌نگه‌که، ئه‌و
ده‌وره یه‌ک یه‌ک ده‌بووایه چووبان بۆ مه‌یدان، شه‌ڕ
به شیر و تیر ده‌کرا. سوارێکی فه‌ڕه‌نگی له
مه‌یدانه‌که پێنج ڕۆژ مابۆووه، گه‌لێک کاره‌ساتی
گێڕابوو هه‌ر که‌س ده‌چووه مه‌یدانێ ده‌یکووشت. فه‌قێ
ئه‌حمه‌دیش له پادشا پاڕایه‌وه که بینێرێته
مه‌یدان، پادشا ناو و شووێن و جێگه‌ی پرسی بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وت خه‌ڵاتی بکا، ئینجا ئه‌سب و
ته‌دارکێکی چاکی دایه و چووه مه‌یدان له گه‌ڵ
فه‌ڕه‌نگییه‌که‌دا که‌وته شه‌ڕه‌وه، له پاش چه‌ند
سه‌رێک هاتووچۆ فه‌ڕه‌نگییه‌که‌ی له عه‌رزی دا و چۆکی
له سه‌ر سینگی دادا بیکووژێ، فه‌ڕه‌نگییه‌که وتی
مه‌مکووژه به که‌ڵکت دێم و مێردت پێده‌که‌م،
ڕووبه‌نده‌که‌ی له ڕوومه‌تی لادا، فه‌قێ ئه‌حمه‌د
سه‌یری کرد ئه‌مه ئافره‌تێکی شۆخ و شه‌نگه و وا ئه‌م
چه‌ند ڕۆژه ئه‌و کاره‌ساته‌ی گێڕاوه، زۆر زۆر سه‌ری
سووڕ ما، ئینجا هه‌ڵیگرت و هێنایه‌وه بۆ ناو له‌شکری
پادشا. ئیتر به‌م کاره‌ساته له‌شکری عوسمانی به سه‌ر
فه‌ڕه‌نگییه‌کاندا سه‌رکه‌وتن پادشا نه‌وازشێکی زۆری
ده‌گه‌ڵ فه‌قێ ئه‌حمه‌د نواند و ناوی به‌گییه‌تی دایه
له گه‌ڵ به‌راو و ئاوی دارشمانه، فه‌قێ ئه‌حمه‌د به
دڵێکی خۆشه‌وه دۆستی خۆشه‌ویستی هه‌ڵگرت و هاته‌وه
بۆ وڵاتی سلێمانی و چووه بۆ گوندی دارشمانه.
ئافره‌ته‌که‌ی ماره کردوو دوو کوڕی لێ‌بوو:
"باباسلیمان" و "بوداغ کیغان".
مێسته‌رریچ ده‌ڵێ: واده‌رده‌که‌وێ ناوی ئه‌م ئافره‌ته
کیغان بووه، فه‌قێ ئه‌حمه‌د هه‌موو وڵاته‌که‌ی خۆشی
له بڵباسه‌کان ستانده‌وه و به کامه‌رانی بۆ خۆیان
ڕایانده‌بوارد.
ڕۆژێ فه‌قێ ئه‌حمه‌د له ماڵ نابێ، بڵباسه‌کان قسه‌یان
ده‌که‌نه یه‌ک، نزیکه‌ی چوارسه‌د تا پێنج سه‌د سوار
دێن به سه‌ر دارشمانه و وڵاتی فه‌قێ ئه‌حمه‌د
داده‌ده‌ن، کیغان سوار ده‌بێ و لێیان ده‌که‌وێته خۆ،
ده‌یانشکێنێ و چوار که‌سیشیان لی ده‌کووژێ، که ئه‌وان
په‌رت و بڵاو ده‌بن کیغان ڕووی کرده خه‌ڵکی دارشمانه
و وتی: دارشمانه‌یی! فه‌قێ ئه‌حمه‌د چاکه‌یه‌کی
ده‌گه‌ڵ ئه‌من کردبوو و گیانی پێدابوومه‌وه، من له
بارمته‌ی ئه‌م گیان پێبه‌خشینه دا بووم ئه‌مه
چه‌ندین ساڵه به شوێن هه‌لێک دا ده‌گه‌ڕام که
ده‌ستم که‌وێ و ڕزگاریم ببێ، وا ئێستا پێیگه‌یشتم و
چاکه‌که‌یم دایه‌وه، که هاته‌وه ئه‌م کاره‌ساته‌ی
بۆ بگێڕنه‌وه و من ئیتر به دووعا. پێشی بڵین به
شوێنم دا نه‌یه جارێکی تر نامبینێته‌وه و له به
شوێن هاتنه‌که‌م دا زیان ده‌بینێ، خودا‌ش ده‌زانێ حه‌ز
ناکه‌م تووشی زیان ببێ.
ئه‌مه‌ی وت و ڕکێفی ئه‌سپی لێدا و ڕۆیشت.
که فه‌قێ ئه‌حمه‌د هاته‌وه و کاره‌ساته‌که‌یان بۆ
گێڕایه‌وه له گه‌ڵ ڕۆیشتنی کیغانا ئارامی
لێهه‌ڵگیراو هاته سه‌ر ئه‌وه که بچێ به شوێنی دا.
هه‌ستا سوار بوو ڕۆیشت له شێوی " خوڕان" له ناوچه‌ی
" پشده‌ر" تووشی بوو زۆری پیگووت بگه‌ڕێوه سوودی
نه‌بوو، کیغان ڕووی کرده فه‌قێ ئه‌حمه‌د و پێی وت
فه‌قێ ئه‌حمه‌د تۆ موسڵمانی و من کافر، چاکه‌یه‌کت
به‌سه‌رمه‌وه بوو که دیلی ئه‌و چاکه‌یه بووم
چاکه‌که‌تم دایه‌وه بڕۆ به ڕێی خۆتدا، تازه
ناگه‌ڕێمه‌وه و ئه‌گه‌ر تخونیشیم بکه‌وی تووشی ئازار
ده‌بی. فه‌قێ ئه‌حمه‌د ئه‌و قسانه‌ی به گوێ دانه‌چوو
هه‌ر زۆری لێده‌کرد بگه‌ڕێته‌وه، کیغان هیچی پێنه‌ما
ئه‌وه نه‌بێ که ڕمه‌که‌ی ده‌رکێشا و برینێکی زلی له
شانی فه‌قێ ئه‌حمه‌د دا و لێیدا ڕۆیشت، فه‌قێ ئه‌حمه‌د
که‌وت و له خوێن گه‌وزا. کیغان له ڕێگه دا
چاکه‌کانی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی بیر که‌وته‌وه، ئه‌و کات
که له مه‌یدانی شه‌ڕدا له به‌ر ده‌ستی دا که‌وتبوو
هه‌روه‌ها ئه‌وه که مێردی بووه و باوکی
منداڵه‌کانی. دڵی پیسووتا گه‌رایه‌وه سه‌ری، سه‌یری
کرد هێشتا گیانی تیا ماوه، هێندێک دا‌و ده‌رمانی له
خورجینه‌که‌ی ده‌رهێنا برینه‌که‌ی ده‌رمان کرد و
به‌ستی و ئینجا ڕۆیشت. فه‌قێ ئه‌حمه‌د پاش به‌ینێکی
که برینه‌که‌ی چاک بۆوه دیسان فکری کیغانی
که‌وته‌وه سه‌ر، که فکری ئه‌م کرده‌وه ناشیرینه‌ی
وی ده‌کرد تووڕه ده‌بوو به‌ڵام ئاگری عیشقی کیغان
جه‌رگی سووتاندبوو. خۆی پێڕانه‌گیرا، هه‌ستا که‌وته
شوێنی و به ناو و نیشان و پرسیار چووه وڵاتی
فه‌ڕه‌نگستان؛ چووه شارێکی گه‌وره، سه‌یری کرد
ده‌نگی ده‌هۆڵ و زورنا و ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ند گوێی
ئاسمان که‌ڕ ده‌کات، سه‌ری سوڕما و نه‌یزانی ڕوو
بکاته کوێ؟! هه‌روا جڵه‌وی ئه‌سپه‌که‌ی به‌ڕه‌ڵڵا کرد
و خۆی دا به ده‌ست قه‌زا و قه‌ده‌ره‌وه، ئه‌سپ هه‌ر
ڕۆیشت تا له به‌ر ده‌رکه‌ی ماڵی پیرێژنێکدا وه‌ستا،
بوو به میوانی پیرێژن. پاش به‌ینێک لێی پرسی ئه‌م
شایی و ئاهه‌نگه چییه؟ پیرێژن وتی: کچی پادشای ئه‌م
شاره وه‌ختی خۆی چووه بۆ جه‌نگی موسوڵمانه‌کان و به
دیل گیرا و چه‌ند ساڵیک مابۆوه و ئێستا هاتۆته‌وه و
ماره‌کراوه کوڕێکی ئامۆزای، ئه‌م شایی و زه‌ماوه‌نده
بۆ ئه‌وانه! فه‌قێ ئه‌حمه‌د دڵی داخورپا و له پیرێژن
پاڕایه‌وه به‌ڵکوو ئیشێکی وا بکا بیخاته ناو ئه‌م
شاییه‌وه. پیرێژن بریاڕی دایه به‌ڵام به‌و شه‌رته‌ی
جلی ژنانه له‌به‌ر بکا، ئه‌گینا ناتوانێ بیبا. ئه‌ویش
ده‌ستێک جلی ژنانه‌ی له به‌ر کرد و له گه‌ڵ پیرێژن
وه‌ڕیکه‌وتن و چوونه ناو شاییه‌که و له نزیک شوێنی
بووک و زوا وه‌ستا. زۆری پێ نه‌چوو ته‌ماشای کرد وا
کیغان دڵخوازی بووکی ئه‌م زه‌ماوه‌نده‌یه به جلی
ئالووالای بووکێنییه‌وه هات!...
به شوێن ئه‌وا زاواش به جلی پادشاییه‌وه هات به
لایه‌وه، هه‌رکه تووشی بوو به هه‌موو هێزێکه‌وه
شه‌قه‌زلله‌یه‌کی کێشا به بناگوێی بووکدا و پێی وت:
"ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی چه‌ند ساڵه دیلی موسوڵمانه‌کانی،
ئه‌ی واوا لیکراوی په‌رده‌ی بووکێنی هه‌ڵگیراه! چۆن
ده‌توانیت ئێسته له به‌رامبه‌ر به بێ شه‌رمی
ڕاده‌وه‌ستی!" بووکه‌ش له تاو ئازار قیژاندی و به
زمانی کوردی وتی: "ئای فه‌قێ ئه‌حمه‌د! له کوێت چاوت
له‌م ڕۆژه ڕه‌شه‌م بێت!"
فه‌قێ ئه‌حمه‌د که گوێی له‌م ده‌نگه و چاوی به‌م
کاره‌ساته که‌وت به بێ ئیختیار بانگی کرد "وا وام
له لاته‌وه!" به شیره شاراوه‌که‌ی په‌لاماری زاوای
دا و کووشتی و ده‌ستی کیغانی گرت و به ناو ئه‌و
هه‌موو حه‌شامه‌ته دا به شیر کیشان کیغان هێنا و خۆی
ده‌رباز کرد و گه‌ڕایه‌وه ئه‌سته‌مبووڵ و چووه لای
پادشا و هه‌موو به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه،
پادشاش نه‌وازشێکی گه‌لێ زیاتری له هه‌وه‌ڵ جار له
گه‌ڵ کرد و ناردییه‌وه بۆ وڵاتی خۆی.
فه‌قێ ئه‌حمه‌د به خۆی و بووکه جوانه‌که‌یه‌وه
گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاتی پشده‌ر، ئینجا به ژیانێکی
کامه‌ڕانی ده‌گه‌ڵیا ڕایبوارد، هه‌موو وڵاتی پشده‌ر و
مه‌رگه و ماوه‌تیشی داگیر کرد، تا خۆی مابوو
باباسلێمانی کوڕه گه‌وره‌ی کردبه جێنشینی خۆی،
ئه‌ویش گه‌لێکی تر له وڵاتی کوردستانی خسته ژێر
فه‌رمانی خۆیه‌وه، ئه‌م باباسلێمانه بوو به بناوانی
بنه‌ماڵه‌ی بابان، به‌ڵام بوداغ کیغان به بی ئه‌وه‌ی
که‌سی له شوێن به‌جێ بمێنی مرد. له پاشان پایته‌ختی
ئه‌ماره‌تیان هێنایه " قه‌ڵاچوالان". که که‌وته
ده‌وره‌ی ئیبڕاهیم پاشای کوڕی ئه‌حمه‌د پاشای
یه‌که‌مه‌وه ئه‌و هات شاری سلێمانی له ته‌نیشت گوندی
مه‌لک که‌ندییه‌وه له ساڵی1784 دا درووست کرد و
پایته‌ختی گواسته‌وه بۆ ئه‌وێ.
له نووسراوه‌ی سه‌رێ دا چه‌ندین دێڕ وه‌ک ماکی
سه‌ره‌کی تۆخبوونی ئوستووره‌یی به‌سه‌ر واقعه‌که‌دا
ده‌سه‌لمێنن.
1.
داریشمانه، خدر و فه‌قێ ئه‌حمه‌د و کیشه‌یان ده‌گه‌ڵ
بلباسه‌کان.
2.
به جێ هێشتنی شوێنی ژیانی فه‌قێ ئه‌حمه‌د بۆ
تاراوگه.
3.
پاڵه‌وانی نواندنی له لای پادشای عوسمانییه‌کان.
4.
دیاری کردنی ژیانی هاوسه‌ری ده‌گه‌ڵ کیغانی گاور که
ده‌بێته مایه‌ی شکه‌ستی هاودینییه‌کانی.
5.
کێشه‌ی کیغان ده‌گه‌ڵ بلباسه‌کان له غیابی فه‌قێ
ئه‌حمه‌د دا.
6.
ڕۆیشتن و دیسان به شێوه‌ی " سوپێرمه‌ن " نیشان دانی
فه‌قێ ئه‌حمه‌د له گێڕانه‌وه‌ی کیغاندا.
7.
بوون به حاکمی هه‌موو ناوچه‌که.
8.
پیش مه‌رگی خۆی دانانی"بابا" سلێمان وه‌ک جێ گری خۆی
له هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا.
9.
دیاری کردنی سلێمانی وه‌ک ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی
بابانه‌کان.
ئه‌م ڕه‌گه ئوستووره‌ییانه له زه‌ینی ڕووناکبیرێکی
وه‌کوو نالی دا به جوانی چه‌سپیون هه‌ر بۆیه ده‌کرێ
بڵێین هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یه له شێعری شاره‌زوور دا
ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
به‌م پێیه پاشخانێکی فکری ئاخندراو له بابه‌تێکی
میتۆلۆژیک و کۆنه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی نالی ده‌قی
شاره‌زووری لێخووڵقاوه.
با ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ که له نێوان نووسه‌ر و
نڤیسار دا جیاوازی هه‌یه، نووسه‌ر که‌سێکه که
ده‌یهه‌وێ بابه‌تێکی مانایی بگه‌یه‌نێ ، که‌چی نڤیسار
خوێنه‌ر به ده‌وری لایه‌ی مانایی ده‌ق دا
هه‌ڵده‌سووڕێنێ و مه‌دلووله‌که‌ی هیچ گڕێبه‌ستێکی تێدا
نییه. که‌سانێکی وه‌ک ساموئێل بێکت، جیمس جۆیس، کافکا
و نالی ـ ش نڤیسارن به‌م پێیه نالی ده‌ریایه‌کی
ماناییه که تا ئێستا لوێچێکی لێهه‌ڵنه‌هێنجراوه و
بۆ هه‌موو نه‌وه‌کانه.
|